عیراقی

لەبارەی مووچەوە چەند پەرلەمانتارێکی عیراق راگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەبارەی مووچەوە چەند پەرلەمانتارێکی عیراق راگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە
مەودا میدیا-

ژمارەیەک ئەندامی کوردی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق راگەیەندراوێکیان لەبارەی مووچە و کۆبوونەوەی سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێم و نوێنەرانی کورد بڵاوکردەوە کە بڕیارە سبەینێ یەکشەممە بەڕێوەبچێت.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "ئێمە ئەم پەرلەمانتارانەی لەخوارەوە ناومان هاتووە، رایگشتی ئاگادار دەکەینەوە کە گرێدانی کۆبوونەوەی سەرۆکایەتییەکانی هەرێم و نوێنەرانی کورد بەپێویست نازانین"، لەبەر ئەم هۆکارانەی خوارەوە:

یەکەم: حکومەتی عیراق و هەرێم بەرپرسیاری یەکەمی ئەم دۆخە هەڵدەگرن. پرسی مووچە و نەوت روونە و پێویستی بە کۆبوونەوەی نمایشکارانە نییە، هێشتا دەرفەت ماوە و حکومەتی هەرێم دەتوانێت وەفد بنێرێتە بەغدا و هەرچی زووە رێکەوتنێکی نوێ و گشتگیر و شەفاف و كۆنکرێتی لەگەڵ بەغدا واژۆ بکەن لەسەر بنەمای دەستور نەک عیلاقاتی شەخسی و حزبی و سەفەقاتی ژێر بە ژێر.

دووەم: دەسەڵاتدارانی هەرێم ئەم کۆبونەوانەیان زیاتر وەك نمایشێکی سیاسی دەوێت، تا لەو رێیەوە شەرعیەت بدەن بە سیاسەتە شکستخواردوەکانیان، ئێمەش ئامادەنین بەشێك بین لەو سیاسەتە.

سێیەم: خەڵکی کوردستان چاوەڕێی هیچ لەمجۆرە کۆبوونەوانە ناکەن و باشترە حکومەتی هەرێم سەرقاڵی دابینکردنی مووچەی فەرمانبەران بێت.

چوارەم: تا ئەم ساتە هيچ چاکسازییەکی راستەقینە نيیه و قاچاخچێتی و دزینی سامان و داهاتەکان بەردەوامە و سەرباری ئەوەش دەیان چالاکوان و رۆژنامەنووس لە زیندانەکانی هەولێر و دهۆك و ناوچەکانیتردان، بە بیانووی نایاسایی و دەزگا ئەمنییەکانیش سەرقاڵی دروستکردنی تۆمەتی بێ بنەمان بۆیان.

دەیان هۆکاریتریش هەن کە وامان لێدەکات بەشداری ئەمجۆرە کۆبونەوە بێ بەرهەمانە نەکەین.

ناوی پەرلەمانتاران:

1. احمد حاجی رشید
2. رێبوار کریم محمود
3. کاوە محەمەد
4. سەرکەوت شەمسەدین
5. سروە ونس
6. یوسرا رەجەب
7. غالب محمد علی
8. بەهار محمود فتاح
9. هۆشیار عەبدوڵا
10 موسەننا ئەمین

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان