کوردستانی
دەستپێکردنەوەی دەوامی قوتابخانە و خوێندنگەکان بەم شێوەیە دەبێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- کاروان رەسوڵ
جێگری لیژنهى پهروهرده و خوێندنى باڵاو توێژینەوەی زانستی لە پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت 10ی کانونی دووەمی 2021 وەک وادەیەک بۆ کردنەوەی و دەستپێکردنی خوێندنی پۆلەکانی 1ی بنەڕەتی تاوەکو 12ی یامادەیی لە ناو پۆل دیاری کراوە و باس لەوەش دەکات ئەگەر شایستەداراییەکانی مامۆستایان نەدرێت و 30 رۆژ جارێک مووچەی مامۆستایان دابەشنەکرێت بایکۆتی مامۆستایان دەستثێدەکاتەوە.
موسلیم عەبدوڵڵا، جێگری لیژنهى پهروهرده و خوێندنى باڵاو توێژینەوەی زانستی لە پەرلەمانی کوردستان بۆ مەودا میدیا قسەی کرد و وتی "لە کۆبوونەوەمان لە گەڵ وەزارەتی پەروەردە بڕیاردرمانداوە 7ی کانونی دووەمی 2021 بۆ دوا کۆبوونەوەمان دیاری کراوە قسەی پێشوەختە دەکەین، 10ی کانونی دووەمی 2021 وەک وادەیەک بۆ کردنەوەی و دەستپێکردنی خوێندنی پۆلەکانی 1ی بنەڕەتی تاوەکو 12ی یامادەیی دیاری لە ناو پۆل".
وتیشی "ئەگەر رەوشی تەندروستی لەبار نەبێت پۆلی 12 بە رێکاری تەندوستییەوە دەست بەخوێندنی دەکەن و پۆلەکانی دیکەش 3 رۆژ بە 3 رۆژ لە ناو پۆل و کاراکردنی قوتابخانەی ئەلکترۆنی دەوام دەکەن".
راشیگەیاند"ئەگەر شایستەداراییەکانی مامۆستایان دابیننەکرێت و 30 رۆژ جارێک مووچەی مامۆستایان دابەشنەکرێت بایکۆتی مامۆستایان دەستثێدەکاتەوە".
ک. ر