عیراقی

بەبێ رەزامەندیی حكومەت، میلیشیا شیعەكان ناوی شەقامێك دەگۆڕن

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەبێ رەزامەندیی حكومەت، میلیشیا شیعەكان ناوی شەقامێك دەگۆڕن
مەودا میدیا-

لایەنگرانی میلیشیا شیعەكانی عیراق، بێ گەڕانەوە و وەرگرتنی رەزامەندیی لایەنە پەیوەندیدارەكانی حكومەتی عیراق، ناوی شەقامێكی سەرەكی لە بەغدا دەگۆڕن.

بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵی عیراقی بەشێكی زۆر لە لایەنگرانی میلیشیا شیعەكان ناوی شەقامی سەرەكيی فڕۆكەخانەی بەغدای پایتەختی عیراقیان بۆ "شەقامی ئەبو مەهدی موهەندیس" گۆڕیوە.

لەئێستادا مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عیراق دەیەوێت رووبەڕووی بەشێكی زۆر لە میلیشیا شیعەكان ببێتەوە، بەهۆی هێرشكردنە سەر باڵیۆزخانەی ئەمەریكا و دروستكردنی مەترسی لەسەر نێردە دیپلۆماسییەكان.

هەروەك جموجوڵی میلیشیا شیعەكان و وروژاندنی شەقام هاوكاتە لەگەڵ نزیكبوونەوە لە ساڵڕۆژی كوشتنی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودسی ئێرانی و ئەبو مەهدی موهەندیس، جێگری سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی كاتێك رۆژی 3ی كانونی دووەمی 2020 لەلایەن فڕۆكە بێ فرۆكەوانەكانی ئەمەریكاوە كرانە ئامانج و كوژران.


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال