گێتی
"ته‌نها بۆ پرسى ئه‌تۆم ده‌چینه دانوساندن"
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر ئێران دانوساندن بكات، ته‌نها بۆ پرسى ئه‌تۆمى ده‌بێت و زیاتر نییه.
عەباس عبراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگه‌یاند "ئەمه‌ریکا هەمیشە پرسی مووشەکی و ناوچەیی بۆ دانوستان لەگەڵ ئێمە هێناوەتە ئاراوە، بەڵام هەڵوێستی ئێمە تەواو روون بووە و ئەگەر دانوستان بکرێت، بەس لەسەر پرسی ئەتۆمی دەبێت".
وتیشى "لە ئێستادا بەرنامەیەک بۆ دانوستان لەگەڵ ئەمه‌ریکا بوونی نییە کە ئێمە پێویستمان بە ناوبژیوان هەبێت. سەفەری تەخت رەوانچی بۆ گفتوگۆی سیاسی لەگەڵ عومان بووە".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه له ماوه‌ى رابردوو ئێران به‌رده‌وام پێداگریی له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه كه ئاماده نییه ده‌ستبه‌ردارى به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ى بێت.
ع
بیروڕا


