گێتی
جیهان هاوكاریی لوبنان ناكات و هۆكارەكەی "حزبوڵڵایە"
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆك وەزیرانی كاربەڕێكەری لوبنان رایدەگەیەنێت بەرپرسانی وڵاتانی رۆژئاوا پێیان وتووە بە "بڕیاری نێودەوڵەتی" هاوكاریكردنی لوبنان راگیراوە و هۆكارەكەشی بوونی حزبوڵڵایە لەو وڵاتە.
حەسان دیاب، سەرۆك وەزیرانی كاربەڕێكەری لوبنان لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز وتی "ئەمەریكی و ئەوروپییەكان پێیان وتم هاوكاری نەكردنی لوبنان بەهۆی تۆوە نییە، بەڵكو بە بڕیارێكی نێودەوڵەتی ئەو كارە راگیراوە، چونكە كێشەیان لەگەڵ حزبوڵڵا هەیە".
دیاب بە یارمەتی حزبوڵڵا بووە سەرۆك وەزیرانی لوبنان و دواتریش بەهۆی تەقینەوەی بەندەری بەیروت لە مانگی ئابی رابردوو، دەستیلەكاركێشایەوە و لەئێستادا وەكو سەرۆك وەزیرانی كاربەڕێكەری لوبنان بەردەوامە تا دەستنیشانكردنی سەرۆك وەزیرانێكی نوێ بۆ وڵاتەكەی.