گێتی

دوای چەند هەفتەیەك لە هەڵبژاردنی، ئەندامێكی كۆنگرێسی ئەمەریكا بە كۆرۆنا مرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


دوای چەند هەفتەیەك لە هەڵبژاردنی، ئەندامێكی كۆنگرێسی ئەمەریكا بە كۆرۆنا مرد
مەودا میدیا-

حاكمی ویلایەتی ئەریزۆنا رایگەیاند لۆك لیتۆ، ئەندامی كۆنگرێسی ئەمەریكا لە پارتی كۆمارییەكان درەنگانێكی رۆژی سێشەممە بە ڤایرۆسی كۆرۆنا كۆچی دوایی كرد.

جۆن بیڵ ئیدواردز، حاكمی ویلایەتی ئەریزۆنا لە جریوەیەكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر نووسیویەتی "ڤایرۆسی كۆرۆنا ئەندامێكی كۆنگرێسی لێسەندین، بە دڵێكی شكاو و پڕ لە غەمەوە هەواڵەكە رادەگەیەنم".

لۆك لیتۆ "تەمەن 41 ساڵ" لە هەڵبژاردنی رۆژی سێ نۆڤەمبەری رابردوو لەسەر ویلایەتی ئەریزۆنا هەڵبژێردرا.

نانسی بیلۆسی، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریكا رایگەیاند "نیگەرانم بە كۆچكردنی ئەندامێكی كۆنگرێس، هەروەها غەمبارم بە مردنی ژمارەیەكی زۆری خەڵكی بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا". 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان