کوردستانی

پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئیسرائیل ئاشکرا بوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان  لەگەڵ ئیسرائیل ئاشکرا بوو
مەودا میدیا-

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراكسیۆنی سادقونی سەر بە عەسائیبی ئەهلی حەق ئاماژەی بەوە کردووە هەرێمی كوردستان پەیوەندیی نهێنی لەگەڵ ئیسرائیلدا هەیە، بەڵام ناوێرێت ئاشكرای بكات.

ئەحمەد كنانی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاندووە "هەرێمی کوردستان پەیوەندیی نهێنی لەگەڵ ئیسرائیلدا هەیە،  بەڵام لە ئاشکراکردنی دەترسێت".

کنانی دەڵێت "هەرێمی کوردستان كاتێك پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل ئاشکرا دەکات رەزامەندی حكومەت و گەلی عیراقی لەسەر بێت و باش دەزانێت كە هەڵوێستی عیراق توندە لەو بارەیەوە".

دەشڵێت "پەیوەندییە نهێنییەكانی هەرێم و ئیسرائیل لە بواری بە قاچاخبردنی نەوتە كە دەچێتە بەندەرەكانی ئیسرائیل"، ئەوەش دوای ئەوەدێت پێشتر بڵاوكرایەوە، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل لە كۆبوونەوەی حزبەكەی  ئاماژەی بەوەدابوو، رێكکەوتنی ئاساییكردنەوە لەگەڵ هەرێمی كوردستان  واژۆ دەكەن.

ک. ر
Qaiwan
Qaiwan