ئەدەب و هونەر

ئاوازدانەرەکەی فەیروز کۆچی دوایی کرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاوازدانەرەکەی فەیروز کۆچی دوایی کرد
مەودا میدیا-

ئاوازدانەری بەناوبانگی لوبنانی ئەلیاس ڕەحبانی بەهۆی نەخۆشی کۆرۆناوە لە تەمەنی 83 ساڵییدا کۆچی دوایی کرد.

ڕەحبانیی بە ئاوازدانەرەی تایبەتی فیروز دەناسرێت و زۆرێک لە ئاوازی گۆرانییەکانی فیروز لەلایەن رەحبانیەوە دانراون.

ژیاننامەی ئەلیاس رەحبانی:

ئەلیاس رەحەبانی لە ساڵی 1938 لە لوبنان لەدایكبووە

لەنێوان ساڵانی (1945- 1958) وانەی میوزیكی لە ئەكادیمیای لوبنانی، پەیمانگای نیشتیمانی میوزیك خوێندووە

ساڵی 1958 لقی لوبنانی رادیۆی بی بی سی بەریتانی گرێبەستێكیان لەگەڵی واژۆكرد بۆ دانانی 40 ئاواز و 13 بەرنامە

ساڵی‌ 1962 وێستگەی گرنگی ژیانی رەحەبانی دەستیپێكرد

ساڵی 1976 دەچێتە فەرەنسا و سەدان كاری جوانی میوزیك پێشكەش دەكات

ساڵی‌ 1964 خەڵاتی پێشبڕكێی لاوان بۆ میوزیكی كلاسیك دەباتەوە

ساڵی 1970 خەڵاتی پارەچە میوزیكێك لە فێستیڤاڵێ‌ ئەسینا دەباتەوە

ساڵی 1977 بڕوانامەی سینەما لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی بۆ فیلم دەباتەوە

ئەلیاس رەحەبانی چەندین خەڵات و بڕوانامەی بەناوبانگی دیكە لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەب و جیهان بردووەتەوە

لەماوەی ژیانیدا زیاتر لە 2500 ئاواز و گۆرانی داناوە

2000  ئاواز و گۆرانییان عەرەبی بوون

1000  میوزیكی بۆ فیلمەكان زنجیرە تەلەڤزیۆنییەكان داناوە

گرنگترین میوزیكی بۆ فیلمی "خوێن، فرمێسك و پێكەنینم"ە

زۆرێك لە ئاوازەكانی بۆ هونەرمەندی گەورەی عەرەب فەیروز داناوە

رۆژی 4ی كانونی دووەمی 2021 بە پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا كۆچی دواییكرد

<iframe src="https://www.facebook.com/plugins/video.php?height=476&href=https%3A%2F%2Fwww.facebook.com%2Fmewdamedia%2Fvideos%2F239007930939376%2F&show_text=false&width=412" width="412" height="476" style="border:none;overflow:hidden" scrolling="no" frameborder="0" allowfullscreen="true" allow="autoplay; clipboard-write; encrypted-media; picture-in-picture; web-share" allowFullScreen="true"></iframe>
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان