دۆزی ژن

کچێکی ئێزدی دۆزرایەوە کە باری دەروونی هێندە ناجێگیرە نازانێت خەڵکی کوێیە

مەودا میدیا - سلێمانی |


کچێکی ئێزدی دۆزرایەوە کە باری دەروونی هێندە ناجێگیرە نازانێت خەڵکی کوێیە
مەودا میدیا-

کچیکی ئێزدیی دزۆرایەوە کە لە ساڵی 2014 داعش فڕاندبووی و ئێستا باری دەروونی ناجێگیرە و نازانێت خەڵکی کوێیە.

ماڵی ئێزدییەکان لە هەرێمی جزیرەی رۆژئاوای کوردستان لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە کە کچێکی ئێزدییان دۆزیوەتەوە بەناوی عاسیمە جاسم.

لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە کە عاسیمە، تەمەنی 20 ساڵە و ئەو کاتەی کە داعش رفاندبووی تەنها تەمەنی 14 ساڵ بووە.

ئاماژە بەوەشکراوە کە کچەکە لە ناوچەی بەسیرە لە سوریا دۆزراوەتەوە و ماوەیەکە لای ئاسایشە و ئێستا رادەستی ماڵی ئێزدیان کراوەتەوە کە رێکخراوێکی تایبەتە بە دزۆینەوەی کچان و ژنانی رفێنراو.

ماڵی ئێزدیان ڕوونیکردووەتەوە، کچە دۆزراوەکە، لەبەر ئەوەی باری دەروونی زۆر ناجێگیرە بیری نەماوە کە خەڵکی کام ناوجەیەی شنگالە.

بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکان ساڵی 2014 داعش لەسەروبەندی پەلاماردانی شنگالدا، 6 هەزار و 417 کچ و ژنی ئێزدی ڕفاندووە و تا ئێستا نزیکەی نیوەی ئەو ژمارەیە دۆزراونەتەوە.

ب.م

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان