کوردستانی

ئەمڕۆ و سبەی مووچەی چەند شوێنێکی دیکە دابەش دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەمڕۆ و سبەی مووچەی چەند شوێنێکی دیکە دابەش دەکرێت
مەودا میدیا-

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان خشتەی دابەشکردنی مووچەی مانگی یەکی 2021ی سەرجەم وەزارەت و دەستەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەو، بەپێی خشتەکە بێت، ئەمڕۆ دووشەممە 25ی کانونی دووەمی 2021 مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت:

- وەزارەتی ناوخۆ
- هێزەکانی زێرەڤانی
- هێزی بەرگری و فریاکەوتن
- بەڕێوەبەرایەتیی رەگەزنامەی هەرێم
- وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان
- کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان
- زیندانیانیی سیاسی.

هەروەها سبەینێ سێشەممە 26ی کانونی دووەمی 2021 مووچەی ئەم وەزارەت و شوێنانە دابەش دەکرێت:
- وەزارەتی پەروەردە
- ئەنجومەنی ئاسایش
- دەزگای گشتیی ئاسایش.

س.س
Qaiwan
Qaiwan