کوردستانی

شۆفێرانی شاری سلێمانی ئاگادار دەکرێنەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


شۆفێرانی شاری سلێمانی ئاگادار دەکرێنەوە
مەودا میدیا-

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ئاگاداری شۆفێران و هاوڵاتییان دەکاتەوە  به‌رزه‌پردی كۆبانێ‌ له‌ شه‌قامی بازنه‌یی مه‌لیك مه‌حمود سایدی ده‌سته‌ راستی پرده‌كه بەربەستکراوە، بەهۆی کارکردن تیادا.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتۆچۆی سلێمانی ئاگاداری شۆفێران ده‌كاته‌وه‌، به‌هۆی كاركردنی تیمه‌كانی شاره‌وانی له‌سه‌ر به‌رزه‌پردی كۆبانێ‌ له ‌شه‌قامی بازنه‌یی مه‌لیك مه‌حمود سایدی ده‌سته‌ راستی پرده‌كه‌ به‌ربه‌ستكراوه‌".

ئاماژە بەوەشکراوە "داوا له‌شۆفێران ده‌كه‌ین تا كاتژمێر 5:00ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ شه‌قامی سه‌ره‌كی ژێر پرده‌كه‌‌ و شه‌قامه‌ لاوه‌كییه‌كان به‌كاربهێنن، بۆ ئه‌وه‌ی لۆد‌ و قه‌ره‌باڵغی زیاتر دروست نه‌بێت".

س.س
Qaiwan
Qaiwan