کوردستانی
سێ پیاو و ژنێک بە تۆمەتی بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر دەستگیرکران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستگیرکردنی چوار تۆمەتباری راگەیاند، بە تۆمەتی بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر، هەروەها پۆلیس ئاماژەی بەوەکردووە دەستیش بەسەر بڕێک مادەی هۆشبەردا گیراوە.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستگیرکردنی چوار تۆمەتباری راگەیاند، بە تۆمەتی بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر، هەروەها پۆلیس ئاماژەی بەوەکردووە دەستیش بەسەر بڕێک مادەی هۆشبەردا گیراوە.
لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسی سلێمانیدا هاتووە "رۆژی 23/1/2021 مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی سه‌رچناری سه‌ر به به‌ڕێوه‌بەرایه‌تیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی چوار تۆمه‌تباریان ده‌ستگیر كردووە كه یه‌كێك له تۆمه‌تباره‌كان ژنە، له ماڵێكدا له گه‌ڕه‌كێكی شاری سلێمانی ماده‌ی هۆشبه‌ربه‌ریان به‌كارهێناوه".
ئاماژە بەوەشکراوە "پۆلیسی سلێمانی زانیاری ده‌ستكه‌وت له‌سه‌ر چه‌ند تۆمه‌تبارێك كه له ماڵێكدا ماده‌ی هۆشبه‌ر به‌كارده‌هێنن، دوای وه‌رگرتنی بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌ر بنكه‌ی پۆلیسی سه‌رچنار لێكۆڵینه‌وه‌كانی ده‌ستپێكرد و توانرا شوێنی تۆمه‌تباران بدۆزرێته‌وه و سه‌رجه‌میان ده‌ستگیربكرێن، له‌كاتی ده‌ستگیركردنیشیاندا، ده‌ستگیرا به‌سه‌ر بڕێك ماده‌ی هۆشبه‌ر لەگەڵ كه‌لوپه‌لی به‌كارهێنانی ماده‌كاندا".
ئەوەشی خستەڕوو "له‌ئێستادا تۆمه‌تباران (چ، غ، ع) له‌دایكبووی 2000 (م، ا، ا) له‌دایكبووی 2000 ( ا، ف، ع) له‌دایكبووی 2000 (ف، ا، ع) له‌دایكبووی 2004 به بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌ر و به ماده‌ی (14) نه‌هێشتنی ماده هۆشبه‌رەكان به‌ندن و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیان به‌رده‌وامه".
س.س
س.س