کوردستانی
"هاوکاريی ئێران بۆ هەولێر بۆ ئەوە بووە خۆی لە داعش بپارێزێت"
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا مییدیا-
نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران لەبارەی هاوکارییەکانی ئێران بۆ هەرێمی کوردستان لە سەروبەندی شەڕی داعش، روونکردنەوە دەدات و جەخت دەکاتەوە کە بە حەفتا کەس سنوورێکی هەزار و پەنجا کیلۆمەتری نەدەپارێزرا ئەگەر هێزی پێشمەرگە نەبووایە.
نازم دەباغ، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران، بە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکای راگەیاندووە "ئێران کە هاوکاری هەولێری کردووە بۆ شکاندنی داعش چەندە بۆ پاراستنی هەرێم بووە ئەوەندەش بۆ پاراستنی سنوورەکانی خۆی بووە".
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکردووە "ئێمه وه‌كو كورد پێویستیمان به هاوكاریی ئێران بووه و كاتی خۆیشی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته من خۆم یه‌كێك بووم له‌وانه له‌لایه‌ن چه‌ند به‌رپرسێكه‌وه به‌دوایاندا ناردووم له‌و بابه‌ته‌وه قسه‌مان كردووه".
روونیکردووەتەوە "بەشداریی ئێران، ته‌نها بۆ ئه‌وه نه‌بوو كه ئێمه بپارێزن، به‌ڵكو بۆ ئه‌وه‌بوو كه خۆشیان بپارێزن، له‌به‌رئه‌وه من ئه‌و رۆژه له‌گه‌ڵ چه‌ندین به‌رپرس له‌و باره‌وه راوێژمان كردووه وتوومه ئه‌گه‌ر كۆماری ئیسلامیی ئێرانی له هه‌ولێر و له ناوه‌وه شه‌ڕی داعش نه‌كات و رێگه بده‌ین داعش سه‌ربكه‌وێت، پێموایه ده‌بێت ئێران له ناو وڵاتی خۆی له‌سه‌ر مه‌رزه‌كانی شه‌ڕی داعش بكات".
نوێنەری حکومەتی هەرێم لە تاران، ئاماژەی بەوەکردووە "به حه‌فتا كه‌س ناكرێت مه‌رزێكی هه‌زار و په‌نجا كیلۆمه‌تری بپارێزیت له داعش ئه‌گه‌ر هێزی پێشمه‌رگه و خه‌ڵكی قاره‌مانی هه‌رێمی كوردستانیش نه‌بێت".
ئەمە لە کاتێکدایە کە لە چەند رۆژی رابردوودا دۆکۆ درامایەکی ئێرانی بڵاوکرایەوە و تیایدا باس لە چۆنیەتی هاوکاریکردنی هەرێم لەلایەن ئێرانەوە کراوە و رووداوەکان بەشێوەیەک خرابوونەڕوو کە بووە جێگەی نیگەرانی بەشێک لە هاوڵاتیان و بەرپرسانی کورد.
ب.م

بیروڕا