گێتی

لە ئەمەریکا سیخوڕێکی ئێرانی دەستگیر کرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە ئەمەریکا سیخوڕێکی ئێرانی دەستگیر کرا
مەودا میدیا-

لە ئەمەریکا کەسێک دەستگیر کرا کە تۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ ئێران خراوەتە پاڵی و وەزارەتی داد دەڵێت تا ئێستا حکومەتی ئێران 265 ملیۆن دۆلاری خستووەتە سەر هەژمارە بانکییەکەی.

میدیاکانی ئەمەریکا بڵاویانکردەوە لەسەر بڕیاری وەزارەتی دادی ئەمەریکا کەسێک دەستگیرکراوە کە ناوی کاڤی ئافراسیابە و تۆمەتبار کراوە بە سیخوڕی کردن بۆ ئێران.

ئاماژە بەوەشکراوە کە ئافراسیاب لە ساڵی 2007 تا ئێستا کاری سیخوڕی بۆ ئێران دەکات و لەو ماوەیەدا لە پاداشتی کارەکانیدا 265 ملیۆن دۆلاری وەکو پاداشت وەگرتووە کە لە رێگەی نوێنەرایەتی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکانەوە بۆی نێردراوە.

بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی کە لە بارەیەوە بڵاوکراونەتەوە، سیخوڕەکە لە رۆژنامەی نیو یۆرک تایمز چەندین وتاری بڵاوکردووەتەوە و وەکو مامۆستای زانکۆی تاران خۆی ناساندووە.

ئەوەش خراوەتەڕوو ئافراسیاب لە ساڵی ١٩٥٧دا لە ئێران لە دایکبووە و لە ١٩٧٣دا چووەتە ئەمەریکا و لەوکاتەوە لەوێ ماوەتەوە و کاری کردووە.

ب.م

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب