ئابووری
زیاتر لە 250 ملیۆن هەلی کار لە ساڵێکدا لەدەستچوون
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
رێکخراوی نێودەوڵەتیی کار راپۆرتێکی نوێی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە کە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و گرتنەبەری رێکارەکانی خۆپارێزی، لە ساڵی رابردوودا بە رێژەی %8.8 هەلەکانی کارکردن کەمبوونەتەوە.
ئاماژە بەوەش کراوە کە لە ماوەی ئەو ساڵەدا زیاتر لە 250 ملیۆن هەلی کار لە سەرتاسەری جیهان لەدەستچوون.
بەگوێرەی راپۆرتەکە، ئەو هەلی کارانەی لە ساڵی رابردوودا لەدەستچوون چوار هێندەی هەلە لەدەستچووەکانی قەیرانی ساڵی 2009 دەبن.
گای رایدەر، سەرۆکی رێکخراوی نێودەوڵەتیی کار لەکاتی خستنەڕووی راپۆرتەکەدا لە میانەی کۆڕبەندی ئابووریی جیهان ئاماژەی بەوەکرد کە دۆخی ئێستای جیهان لە گەورەترین قەیرانی دارایی و هەلی کاردایە لەدوای گرانییە گەورەکەی ساڵی 1930یەوە.
ب.م