کوردستانی

گۆڕان: چارەنوسی دەستگیرکراوەکانی هەولێر و بادینان نادیارە

مەودا میدیا - سلێمانی |


گۆڕان: چارەنوسی دەستگیرکراوەکانی هەولێر و بادینان نادیارە
مەودا میدیا-

سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان رایگەیاند لەگەڵ ئازادکردنی سەرجەم ئەو کەسانەدان کە لەسەر جیاوازی بۆچوون دەستگیرکراون و وتیشی تا ئیستا رێگە نەدراوە لیژنەی مافەکانی مرۆڤ سەردانی دەستگیرکراوەکان بکات.

گوڵستان سەعید، سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند ئازادکردنی دەستگیرکراوانی هەولێر و دهۆک بە پێویست دەزانن.

وتیشی بەدواداچوونیان کردووە و هەواڵی دەستگیرکراوەکانیان پرسیوە، بەڵام تا ئێستا چارەنوسیان نادیارە و روون نییە کەی ئازاد دەکرێن.

سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان کە هاوکات جێگری سەرۆکی لیژنەی مافەکانی مرۆڤە، ئاماژەی بەوەکرد کە ژمارەی دەستگیرکراوەکان لەنێوان 50 تا 70 کەسدایە.

روونیکردەوە، تا ئێستا کارئاسانیی نەکراوە کە لیژنەی مافەکانی مرۆڤ سەردانی ئەو دەستگیرکراوانە بکات و لە دۆخیان ئاگادار بێت.

زیاتر لە سێ مانگە بە دەیان چالاکوان و رۆژنامەنوس لە دهۆک و هەولێر دەستگیرکراون  و تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەیانەوە بڵاونەکراوەتەوە و باس لەوە دەکرێت کە ئێستا سەرجەمیان لە ئاسایشی هەولێر دەستبەسەرن.

ب.م

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد