کوردستانی
کەسێک بە تۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێل دەستگیرکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند بە تۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێلێک، لە ئێستاشدا ئۆتۆمبێلەکە دەستی بەسەردا گیراوە.
لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسی هەولێردا هاتووە "بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان نووسینگەی نەهێشتنی دزینی ئۆتۆمبێل و نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی بحرکە، دوای ئاگاداركردنەوەیان لە حاڵەتێكی دزینی ئۆتۆمبێلێك لە جۆری (تویوتا لاندکروزر) لە شاری زێڕین، دەستیان بە لێكۆڵینەوە كرد و توانییان تۆمەتبارێك بە ناوی (ا.ك.ع) بە تۆمەتی ئەنجامدانی ئەم تاوانە دەستگیر بكەن".
ئاماژە بەوەشکراوە "تۆمەتباری ئاماژەپێكراو دانی نا بە تاوانەكەیدا، بۆیە بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددە (446) لە یاسای سزادان راگیرا، هەروەها ئۆتۆمبێلەكەش دەستی بەسەردا گیرا".
س.س

بیروڕا