کوردستانی
کارەبای شەقامێکی دیاری شاری سلێمانی دەکرێتە 24 کاتژمێر
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
وتەبێژی کارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت بڕی (180.958.900)دینار پرۆژەیەکی كارەبا لە شەقامی تووی مەلیکی شاری سلێمانی جێبەجێ دەكرێت، ئاشکراشی کرد لە پلانیاندا هەیە کارەبای شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود بکرێتە 24 کاتژمێر.
سیروان محەمەد، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "بهمهبهستی رووناککردنەوەی شەقامی تووی مەلیک لەشاری سلێمانی به سهرپهرشتی بهڕێوهبهرایهتیی گشتیی كارهبای سلێمانی، بەبڕی (180.958.900) تەنها سەد و هەشتاو ملیۆن و نۆسەدو پەنجاو هەشت هەزارو نۆ سەد و دینار پرۆژەیەکی كارەبا جێبەجێدەكرێت".
ئاماژەی بەوەشکرد "لەسەر بودجەی داهاتی كارەبای بەرێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانی و بەپێی گرێبەستێك كە لەگەڵ كۆمپانیایەک واژۆ کراوە، لهناوشاری سلێمانی پرۆژەیەکی كارهبا جێبەجێدەكرێت كه بریتیه لە رووناککردنەوەی شەقامی بەشی سەرەوەی تووی مەلیک لە شاری سلێمانی، پرۆژکەش لەلایەن كۆمپانیای (ئاکار) جێبەجێ دەكرێت و بڕیاره لە ماوەی (120) رۆژدا تەواو بێت".
وتەبێژی کارەبای سلێمانی ئەوەشی ئاشکرا کرد "لە پلاندا هەیە کارەبای شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود بکرێتە 24 کاتژمێر، چونکە لە ئێستادا کارەبای ئەو شەقامە لەگەڵ کارەبای ماڵەکان دایە".
س.س

بیروڕا