کوردستانی

هەواڵێکی خۆش بۆ جوتیارانی هەرێمی کوردستان

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەواڵێکی خۆش بۆ جوتیارانی هەرێمی کوردستان
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

وتەبێژی وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت پێنجەم بەشی شایستەی دارایی جوتیارانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2020 هاتووە، ئاماژە بەوەشدەکات لە دوو رۆژی داهاتوودا دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.

فەتحی محەمەد، وتەبێژی وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "پێنجەم بەشی شایستەی دارایی جوتیارانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2020 هاتووەتە هەرێمی کوردستان".

ئاماژەی بەوەشکرد "بڕی پارەی  هەر پارێزگایەک جیاوازە، نۆ ملیار و 400 ملیۆن دینار بۆ هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە، شەش ملیار و 300 ملیۆن دیناریش بۆ جوتیارانی پارێزگای هەولێر، شەش ملیار دیناریش بۆ پارێزگای دهۆک".

وتەبێژی وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەوەشی خستەڕوو "چەکی پارەکە هاتووە، تەنها هەندێک کاری ماوە دوای تەواوبوونی ئەو کارانە، پێشبینی دەکرێت لە دوو رۆژی داهاتوودا پارەکە دابەش بکرێت".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە