کوردستانی
بوومەلەرزە پارێزگایەکی هەرێمی کوردستانی هەژاند
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد بەیانی ئەمڕۆ بە گوڕی 3.2 پلەی رێختەر بوومەلەرزەیەک پارێزگای دهۆکی هەژاند، ئاماژەی بەوەشکردووە بوومەلەرزەکە هیچ زیانێکی نەبووە.
لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 27ی کانونی دووەمی 2021 کاتژمێر 7:50 خولەک بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 3.2 پلەی رێختەر بە دووری 7 کیلۆ مەتر لە پارێزگای دهۆک روویدا".
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکردووە "بوومەلەرزەکە هیچ زیانێکی گیانی و مادی لێنەوکەوتووەتەوە".
س.س

بیروڕا