عیراقی
ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق داوای دابەزینی بەهای دۆلار رەتدەکاتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
سەرۆکی لیستی فەزیلە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەبارەی دابەزینی بەهای دۆلارەوە یاداشتێک ئاراستەی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەکات، ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقیش رایدەگەیەنێت لە دەسەڵاتی ئەنجومەنی نوێنەران نییە بەهای دۆلار بگۆڕێت.
عەمار توعمە، سەرۆکی لیستی فەزیلە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق واژۆی 113 ئەندامی پەرلەمانی کۆ کردووەتەوە بەمەبەستی دابەزینی نرخی 100 دۆلاری ئەمەریکی بۆ 130 هەزار دیناری عیراقی، یاداشتەکەی ئاراستەی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق کردووە.
ئارەزوو مەحمود، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە دەسەڵاتیدا نییە نرخی دۆلار بگۆڕێت، بەڵکو ئەوە لە چوارچێوەت دەسەڵاتی بانکی مەرکەزییە".
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق وتی "لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەگەڵ دابەزینی بەهای دۆلار نین، چونکە پێیان وایە کورتهێنانی بودجە لە عیراقدا زۆرە بەو رێگەیە نەبێت ناتوانرێت چارەسەری کورتهێنانی دارایی بکرێت".
ئاماژەی بەوەشکرد "ئەمڕۆ چوارشەممە 27ی کانونی دووەمی 2021 کاتژمێر 3:00 ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق کۆبوونەوەی ئاسایتی خۆی ئەنجام دەدات، بەڵام لە هیچ تەوەرێکی کۆبوونەوەکە باس لە بودجە ناکرێت".
س.س