کوردستانی
هێزێکی دەمامکدار رۆژنامەنووسێک دەڕفێنن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
کەمێک پێش ئێستا لەلایەن هێزێکی دەمامکدارەوە رۆژنامەنووس و فۆتۆگرافەر قارەمان شوکری زەینەدین لە ماڵەکەی خۆی لە شارۆچکەی سیرێی بادینان رفێندرا.
بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، کەمێک پێش ئێستا لەلایەن هێزێکی دەمامکدارەوە رۆژنامەنووس و فۆتۆگرافەر قارەمان شوکری زەینەدین لە ماڵەکەی خۆی لە شارۆچکەی سیرێی بادینان رفێندراوە
هەر بەپێی ئەو زانیارییانەی دراوە بە مەودا میدیا، نازانرێت ئەو رۆژنامەنووسە بە چ هۆکارێک رفێندراوە، هەروەها ناشزانرێت بۆ کوێ براوە و کەلوپەلە تایبەتەکانیشی لەلایەن ئەو هێزەوە دەستی بەسەردا گیراوە.
قارەمان شوکری زەینەدین تەمەنی 24 ساڵە و دانیشتووی شارۆچکەی سیرێی بادینانە لە ناحیەی شیلادزێی سنووری پارێزگای دهۆک، ماوەی چەندین ساڵە رۆژنامەنووسە و کاری فۆتۆگرافیش دەکات.
س.س