کوردستانی
زانیاریی نوێ لەبارەی دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندنی سەرجەم قۆناغەکان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بریکاری وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت تائێستا هیچ بڕیارێک نەدراوە بۆ کردنەوەی دەوامی قۆناغەکانی دیکەی خوێندن پێش 1ی ئاداری 2021، ئاماژە بەوەشدەکات هەر بڕیارێک لەلایەن لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا بدرێت پێوەی پابەند دەبن.
د. سەیوان عەلی، بریکاری وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "تائێستا پابەندین بە بڕیاری کۆتا کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان کە تیایدا بڕیار درا دەوامی قۆناغەکانی دیکەی خوێندن لە 1ی ئاداری 2021 بکرێتەوە".
ئاماژەی بەوەکرد "ژمارەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا روو لە کەمبوونە، هەروەها بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا کۆبێتەوە وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەپێی ئەو ئامارانەی لە بەردەستیدایە بڕیار دەدات لە کردنەوەی دەوامی قۆناغەکانی دیکەی خوێندن لە سەرەتای مانگی ئادار یان کاتەکەی پێشبخرێت".
بریکاری وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەوەشی خستەڕوو "هەر بڕیارێک لەلایەن لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا بدرێت وەک وەزارەت پێوەی پابەند دەبین".
س.س