کوردستانی

بازرگانێکی مادەی هۆشبەر دەستگیرکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بازرگانێکی مادەی هۆشبەر دەستگیرکرا
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەستبەسەرداگرتنی 6 کیلۆ مادەی هۆشبەر لەجۆری "تلیاک" راگەیاند و ئاماژەی بەوەکرد، لەگەڵ مادە هۆشبەرەکاندا بازرگانێک دەستگیرکراوە.

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە 27ی کانونی دووەمی 2021 رایگەیاند "له‌ چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ و نه‌هێشتن و رێگریكردن له‌ بڵاوبونه‌وه‌ی ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان و پاراستنی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم/هۆبه‌ی ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان توانیان له‌ناو شاری سلێمانی، كه‌سێك ده‌ستگیربكه‌ن كه‌ بڕێك ماده‌ی هۆشبه‌ری له‌ناو مه‌نجه‌ڵی مسدا حه‌شاردابوو ده‌یویست ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی ‌هه‌رێمی كوردستانی بكات".

ئەوەشخراوەتەڕوو "له‌ماوه‌ی پێشوودا و پاش كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری ورد، به‌ فه‌رمانی دادوه‌ر ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان توانیان تۆمه‌تبارێكی ماده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیربكه‌ن كه‌ له ‌هه‌وڵی بازرگانیكردن و ره‌وانه‌كردنی ماده‌ی هۆشبه‌ر بوو له ‌رێگه‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ بۆ وڵاتێكی ئه‌وروپا، تۆمه‌تباره‌كه‌ بڕی 20 (بیست) مه‌نجه‌ڵ مسی پێبووه‌ و دوای پشكنین ده‌ركه‌وت له ‌به‌شی ژێره‌وه‌ی هه‌ر مه‌نجه‌ڵێك نزیكه‌ی 200 گرام زیاتر مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌ جۆری (تلیاك) حه‌شاردرابوو، كۆی گشتی ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان 6.290 (شه‌ش كیلۆ و دوسه‌د و نه‌وه‌د) گرام بوو".

لە راگەیەندراوەکەی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان باسی له‌وه‌شكرد "به‌پێی ماده‌ی 14 له ‌یاسای ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان كه‌سی تۆمه‌تبار ده‌ستگیركرا و دانی ناوه‌ به‌ تاوانه‌كه‌یدا".

س.س
Qaiwan
Qaiwan