کوردستانی

لە سنوری کەرکوک چوار بەرپرسی باڵای داعش کوژران

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە سنوری کەرکوک چوار بەرپرسی باڵای داعش کوژران
 مەودا میدیا- 

دەزگای دژەتیرۆری عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئەوەی خستەڕوو کە ئەمڕۆ چوارشەممە ئۆپراسیۆنێکی فراوانی لە ناوچەی وادی شای لە باشوری پارێزگای کەرکوک ئەنجامداوە و لە ئەنجامدا چوار سەرکردەی باڵای داعش کوژران. 

لە راگەیەنراوەکەدا ئەوە خراوەتەڕوو "بەفەرمانی مستەفا کازمی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان و عەبدولوەها ساعدی سەرۆکی دەزگاکە، ئۆپراسیۆنێکی فراوان بۆ کێوماڵکردنی پێگەی چەکدارانی داعش لە ناوچەی وادی شای لە باشوری پارێزگای کەرکوک دەستیپێکردوە". 

ئاماژە بەوەشکراوە کە لە ئۆپەراسیۆنەکەدا رووبەڕووبوونەوەی راستەوخۆی چەکداری لەگەڵ چەکدارانی داعش روویداوە و تا ئێستاش ئۆپەراسیۆنەکە بەردەوامە. 

بەگوێرەی راگەیەنراوەکە، کوژراوەکانی داعش هەریەک لە بەرپرسی تەندروستی، بەرپرسی تیمی ئەندازەیی، بەرپرسی پەیوەندییەکان و دەزگای ئەلیکترۆنی داعشن. 

ب.م
Qaiwan
Qaiwan