کوردستانی
بەختیار شاوێس کرا بە وتەبێژی فراکسیۆنی یەکێتی لە بەغدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەختیار شاوێس ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتی پۆستی وتەبێژی فراکسیۆنەکەی پێ درا.
بەگوێرەی نوسراوێکی ئاڵا تاڵەبانی، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عیراق کە وێنەیەکی دەست مەودا میدیا کەوتووە، بڕیار دراوە بەختیار شاوێس بکرێت بە وتەبێژی فراکسیۆنەکە.
ئەمەش دوای ئەوە دێت کە ماوەیەک پێش ئێستا ئاڵا تاڵەبانی کرا بە سەرۆکی فراکسیۆنەکە، کە پێشتر جوان ئیحسان سەرۆکی بوو.
– بەختیار شاوەیس، خاوەنی هەردوو بڕوانامەی بەکالۆریۆس لەپزیشکی ڤێتێرنەری و بەکالۆریۆس لە یاسا و ڕامیارییە.
– لە کۆنگرەی سێی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە ئەندامی ئەنجوومەنی ناوەند هەڵبژیراوە و بڕیاردەری ئەنجوومەنەکە بووە.
– تا ئێستا ٩ کتێب و نامیلکەی بڵاوکردۆتەوە.
– مامۆستای پەیمانگای کادیرانی یەكێتی بووە.
– لە خولی سێ و چوار بە ئەندامی پەڕلەمانی عیراق (ئەنجومەنی نوێنەران) هەڵبژێراوە.

ب.م