کوردستانی
"چارەسەرنەکردنی کێشەی نەوت لە ئاییندەدا باجەکەی قورس دەبێت"
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت کێشەی هەرە گەورەی بەردەم پشکی هەرێمی کوردستان لە گفتوگۆکانماندا لە پرۆژە یاسای بودجەی 2021دا و باسی لەوەش کردووە حوکمڕانەکانی ئێستای هەرێمی کوردستان ئەوانەی بڕیاری کۆتایی دۆسیەی نەوتیان بەدەستە هێندە کورتبینن کە سەری لوتی خۆیان نابینن.
هۆشیار عەبدوڵڵا، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک نووسیویەتی "هەرێمی کوردستان تائێستا یەک رای هەیە ئەویش ئەوەیە کە ئامادەیە 250 هەزار بەرمیل نەوت رادەست بکات بە بەغدا، جا داهاتەکەی بێت یان نەوتەکەی".
ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەڵێت "چارەسەرنەکردنی کێشەی نەوت لە چوارچێوەی مافە دەستورییەکانی هەرێمدا، باجەکەی لە ئاییندەدا قورس دەبێت".
هۆشیار عەبدوڵڵا دەشڵێت "حوکمڕانەکانی ئێستای هەرێمی کوردستان ئەوانەی بریاری کۆتایی مەلەفی نەوتیان بەدەستە هێندە کورتبینن کە سەری لوتی خۆیان نابینن".
ک. ر