کوردستانی

وەزیری پەروەردە وردەکاری پلانی دەستپێکردنەوەی خوێندن ئاشکرا دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزیری پەروەردە وردەکاری پلانی دەستپێکردنەوەی خوێندن ئاشکرا دەکات
مەودا میدیا-

وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان وردەکاری پلانی دەستپێکردنەوە و دابەشکردنی کاتەکانی خوێندنی ئاشکرا کرد.

ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا ئەوەی خستەڕوو "وەزی یەکەمی ئەمساڵی خوێندن لە مانگی 3 دەستپێدەکات وەرزی دووەمیش لە مانگی 9ی ئەم ساڵ".

وتیشی "پلانمان بە شێوەیەکە کە ساڵی داهاتووی خوێندن لە 20ی مانگی 12ی ئەمساڵ دەستپێبکاتەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد "سوود لە رۆژەکانی پشوو وەردەگرین، دەبێت هەموو ئەو بابەتانەی کە پێویستن بخوێنرێن".

جەختیشیکردەوە "ئەگەر دۆخی تەندروستی رێگر نەبێت و وەزارەتی تەندروستی هاوڕامان بێت، ئەوا پلانەکە جێبەجێ دەکەین  بە باشی". 

ب.م
Qaiwan
Qaiwan