کوردستانی

فەرمان حەسەن: دۆزینەوەی بکوژانی خۆپیشاندەران کارێکی ئاسانە

مەودا میدیا - سلێمانی |


فەرمان حەسەن: دۆزینەوەی بکوژانی خۆپیشاندەران کارێکی ئاسانە
مەودا میدیا-

ئەندامێکی تیمی پارێزەرانی خۆپیشاندەرە کوژراوەکانی کۆتایی ساڵی رابردوو رایگەیاند دۆزینەوەی بکوژەکان کارێکی ئاسانە ئەگەر لایەنە پەیوەندیدارەکان جدی بن لەو کارەدا.

فەرمان حەسەن، پارێزەر و ئەندامی تیمی پارێزەرانی خۆبەخشی خۆپیشاندەرە کوژراوەکان، بە مەودا میدیای راگەیاند "ئێمە سکاڵامان تۆمار کردووە و ئێستا کەیسەکە لە قۆناغی لێکۆڵینەوەدایە".

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد "سەرەتا دەبێت بە پشتبەستن بە وتەی شاهید و وێنە و ڤیدیۆکان، ئەوە روونبکرێتەوە کە کێ بەرپرسە لە ئەنجامدانی تاوانەکە، پاشان دادگا رێکارەکانی بڕیاردان لە کەیسەکە دەگرێتەبەر".

"هێزەکان کە تەقەیان کردووە هێزی سەربازیی فەرمیی حکومەتن، جلی فەرمیان لەبەردا بووە و لە دەوامی فەرمییدا بوون، ئەمە کارەکە ئاسانتر دەکات کە بکوژەکان بدۆزرێنەوە، ئەگەر لایەنە پەیوەندیدارەکان جدی بن لە هەوڵدان بە گەیشتن بە ڕاستی رووداوەکان" فەرمان حەسەن وای وت.

نزیکەی دوو مانگ پێش ئێستا لە سلێمانی و چەند شار و شارۆچکەیەک خۆپیشاندان ئەنجامدرا و تێیدا ئاڵۆزی دروستبوو و بەهۆیەوە 9 خۆپیشاندەر کوژران.

Qaiwan
Qaiwan