کوردستانی

رێبوار بابکەیی: ئێمە نە وەزیری رۆشنبیریمان هەیە نە وەزارەت

مەودا میدیا - سلێمانی |


رێبوار بابکەیی: ئێمە نە وەزیری رۆشنبیریمان هەیە نە وەزارەت
مەودا میدیا-

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان هێرشی توند دەکاتە سەر وەزیری رۆشنبیریی حکومەتی هەرێمی کوردستان و دەڵێت "دەبوو وەزیری رۆشنبیری سەرزەنشتی ئەو فیلمەی کردایە کە تێدا هێرشی توندی کردبووە سەر مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و هێزی پێشمەرگە" ودەشڵێت "ئێمە نە وەزیرمان هەیە نە وەزارەت".

رێبوار بابکەیی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لەلاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک ئاماژەی بەوە کردووە "دەبوو وەزیری رۆشنبیریی حومەتی هەرێمی کوردستان قەدەغەی نمایشکردنی ئەو فیلمەی لە کەناڵ و سایتەکان و پەیجەکان لە هەرێمی کوردستان بکردایە".

باسی لەوەش کردووە "وەزارەتی رۆشنبیری کە وەزیر گوزارشت لە سیاسەتەکەی دەکات، پێویست بوو بەر لە هەر دامەزراوەیەکیتری حکومەت سەرزەنشتی ئەو فیلمەی کردایە و داوای لە هاوتا وەزارەتەکەی وەزارەتی توراسی رۆشنبیری و گەشتیاری لە حکومەتی ئێران کردایە داوای لێبوردن بکات".
Qaiwan
Qaiwan