کوردستانی

سەرۆکی پەرلەمان ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان ئاشکرا کرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەرۆکی پەرلەمان ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان ئاشکرا کرد
مەودا میدیا-

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لەگەڵ نوێنەری لایەنە سیاسییەکان کۆبوویەوە و جەختی کردەوە کە بۆچوونی زۆربەی لایەنەکان ئەوەیە یەکهەڵوێست بن بۆ بەشداربوون لە هەڵبژاردنی داهاتووی عیراق.

رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند "ئەمڕۆ لە پەرلەمان لەگەڵ نوێنەرانی لایەنە سیاسییەکان کۆبووینەوە بۆ تاوتوێکردنی یەکهەڵوێستی سەبارەت بە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقی لە ناوچە جێناکۆکەکان".

ناوبراو وتیشی "لە کۆبوونەوەکەدا هەموو لایەنەکان جەختیان لەوەکردەوە کە سیستمی نوێی هەڵبژاردن بەشێوەیەکە کە دەبێت لایەنەکان بەیەکەوە بەشداری هەڵبژاردنەکە بکەن بۆ ئەوەی دەنگەکانیان نەفەوتێت".

ئاماژەی بەوەشکرد "هەندێک لایەن گلەییان کردووە کە پارتی و یەکێتی لە کاتی پێویستدا داوای یەکهەڵوێستی دەکات و دواییش پێچەوانەی ئەوە دەکەن".

وتیشی "بەشێک لە حزبە بچووکەکان دەزانن کە بەشی کورسییەک دەنگ ناهێنن بۆیە داوایانکردووە بە شێوازی تر قەرەبوو بکرێنەوە و مافیان نەفەوتێت 
Qaiwan
Qaiwan