کوردستانی

تاشینی سمێڵی یارسانێک بە بڕیاری دادوەر؛ نیگەرانی لێکەوتووەتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


تاشینی سمێڵی یارسانێک بە بڕیاری دادوەر؛ نیگەرانی لێکەوتووەتەوە
مەودا میدیا-

کۆڕی راوێژکاریی چالاکوانانی مەدەنیی یارسان لە راگەیێندراوێکدا ئەوەی خستووەتەڕوو "لە تەمەنی کۆماری ئیسلامیدا خەڵکی یارسان لە زۆربەی مافەکانی هاووڵاتیبوونیان بێبەشکراون". 

ئاماژە بەوەشکراوە "یارسانەکان لە دامودەزگا حکومییەکان دانامەزرێندرێن، مافی ئەوەیان نییە لە ئاستی باڵادا بخوێنن و هەروەها ناتوانن ببنە بەرپرس و بەڕێوەبەر و رێگەشیان پێنادرێت خۆیان لە هەڵبژاردنەکاندا بەربژێر بکەن". 

لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە "قوتابییانی یارسان لە قوتابخانە گوشاریان دەخرێتەسەر تاوەکو لە ئایینی خۆیان داببڕێن و سەربازەکانیشیان ناچار دەکرێن ئایینەکەیان بشارنەوە".

روونیشکراوەتەوە "جگە لە پێشێلکردنی مافەکانیان، بەردەوام بێڕێزیش بە ئایین و هێما ئایینییەکانیان دەکرێت و ناڕەزایەتییەکانی تاوەکو ئێستاشیان نەبووەتە هۆی وەستاندنی بێڕێزییەکان". 

ماوەیەک پێش ئێستا دادوەرێک بڕیاری تاشینی سمێڵی پێڕەوێکی ئایینی یارسانی دابوو، راگەیەنراوەکە لەوبارەیەوە ئاماژەی بەوەکردووە "ئەو بێڕێزییە چالاکی پێڕەوانی ئەو ئایینە چڕتر بووەتەوە و گەورەکانی یارسانیش بەدەنگ هاتوون، بۆیە یەکڕیزییەک هاتووەتەدی بۆ گەیشتن بە مافەکانیان".

ب.م

Qaiwan
Qaiwan