کوردستانی

پۆلیسی سلێمانی شۆفێرێکی هەڵهاتووی دەستگیرکرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


پۆلیسی سلێمانی شۆفێرێکی هەڵهاتووی دەستگیرکرد
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند "شەوی ڕابردوو لە شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود لە ڕوداوێكدا شۆفێرێك بە ئۆتۆمبێل لەماتۆرسكیلێكی داو هەڵات".

ئاماژە بەوە کراوە "دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس كەشف و هێڵكاری شوێنی ڕوداوەكە كرا و شۆفێری ماتۆڕسكیلەكە بەناوی ( ه ، ع ، أ ) لەدایكبووی 1993 ، بەبرینداری بۆنەخۆشخانە گواسترایەوە بەڵام بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیانی لەدەستدا" .

لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە "بەڕێز بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بەشی پۆلیسی ڕۆژهەڵات، بنكەی پۆلیسی سەیوانی ڕاسپارد كە هەستن بە دۆزینەوە و دەستگیركردنی تۆمەتبار" .

لەو راگەیەنراوەکەدا باس لەوە کراوە "دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر ، لێكۆڵینەوە لە ڕوداوەكە کراو توانرا لە ماوەیەكی كەمدا و بەسود وەرگرتن لە كامێرا چاودێرییەكانی سنورەكە لەلایەن بنكەی پۆلیسی سەیوانەوە تۆمەتبار دەستگیربكرێت و دەستیش بگیرێت بەسەر ئۆتۆمبێلەكەیدا" .

ئەوەش خراوەتەڕوو "لەئێستادا تۆمەتبار (د، ف ، ح  لەدایكبووی 1988) بە بڕیاری بەڕێز دادوەر راگیراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە".

ب.م

Qaiwan
Qaiwan