کوردستانی

سالار مەحمود: هەڵبژاردنی عیراق دوا دەرفەتە بۆ گۆڕانکاری کورد

مەودا میدیا - سلێمانی |


سالار مەحمود: هەڵبژاردنی عیراق دوا دەرفەتە بۆ گۆڕانکاری کورد
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

پەرلەمانتارێکی پێشووی پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت هەڵبژاردنی عیراق دوا دەرفەتە بۆ گۆڕانکاری کورد، ئاماژەی بەوەشکرد هەڵبژاردنی ئایندەی عیراق هەڵبژاردنی دەنگە توڕە و ناڕازییەکانە.

سالار مەحمود، پەرلەمانتاری پێشووی پەرلەمانی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "هەڵبژاردنی عیراق دوا دەرفەتە بۆ گۆڕانکاری کورد گەر خۆی رێک نەخاتەوە، پاشەکشەی زیاتر دەکات بە تایبەتی لەناوچە دابڕاوەکان".

ئاماژەی بەوەشکرد "هەڵبژاردنی ئایندەی عیراق هەڵبژاردنی دەنگە توڕە و ناڕازییەکانە، بۆیە لایەنە سیاسییەکان لە ئامادەکارین بۆ دواخستنی هەڵبژاردنەکە".

سالار مەحمود لەبارەی دواخستنی وادەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بۆ مانگی ئۆکتۆبەری 2021 وتی "باجی دواخستنی هەڵبژاردن لەسەر حکومەتی عیراق و لایەنە سیاسییەکان قورستر دەکەوێتەوە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد