کوردستانی
گەشتی عومرە بە چەند رێکار و رێنماییەکی نوێوە دەستپێدەکاتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت گەشتی عومرە دەستپێدەکاتەوە، ئاماژە بەوەشدەکات چاوەڕوانی وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن، بۆ ئەوەی رێکار و رێنمایی نوێ بۆ ئەنجامدانی گەشتی عومرە دەربکەن.
نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "دەستەی باڵای حەجی عیراقی ئاگاداری کردینەوە کە وڵاتی عەرەبستانی سعودیە رەزامەندی داوە بەپێی چەند رێکار و رێنماییەک گەشتەکانی عومرە بۆ جیهان و هەرێمی کوردستان دەستپێبکاتەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد "ئێمە لە 18ی کانونی دووەمی 2021 نوسراوێکی فەرمی ژمارە 6 ئاراستەی وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد، بەمەبەستی ئەوەی لە رێکار و رێنماییەکانی گەشتی عومرە ئاگادارمان بکاتەوە".
باسی لەوەشکرد "عەرەبستانی سعودیە تەمەنی عومرەکاری دیاریکردووە کە لە 18 بۆ 50 ساڵ دەتوانێت عومرە ئەنجام بدات، هەروەها هەر عومەرەکارێک کاتی گەیشتنی بۆ سعودیە بۆ ماوەی سێ رۆژ کەرەنتینە دەکرێت و هەر قافڵەیەکیش تووشی کۆرۆنا بێت ئەوا سەرجەم قافڵەکە کەرەنتینە دەکرێت لەسەر ئەرکی خۆیان بۆ ماوەی 14 رۆژ".
نەبەز ئیسماعیل وتی "بەهۆی ئەوەی رێکارەکانی ئەنجامدانی عومرە قورستر بووە کەسانێکی کەم داواکاری چوونە عومرە دەکەن، چونکە تێچووی عومرە لە ئێستادا زۆر زیاترە لە پێشووتر، بەهۆی رێکارەکانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە".
ئەمەش لەکاتێکدایە، لە مانگی شوباتی ساڵی 2020وە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە عەرەبەستانی سعودیە بڕیاری راگرتنی گەشتی عومرەی دەرکرد لە سەرجەم وڵاتان.
س.س