عیراقی

مستەفا کازمی: جێگری خەلیفە و والی داعشمان لە عیراق کۆتایی پێ هێنا

مەودا میدیا - سلێمانی |


مستەفا کازمی: جێگری خەلیفە و والی داعشمان لە  عیراق کۆتایی پێ هێنا
مەودا میدیا- 

کەمێک پێش ئێستا سەرۆک وەزیرانی عیراق کوشتی یاسر ئەلعیساوی، سەرۆکی تاقمی شەڕخواز هێنا کە خۆی ناونابوو جێگری خەلیفە و والی عیراق رایگەیاند.

مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق لە جریوەیەکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر نووسیویەتی "گەلی عیراق ئەگەر گفتێکی دا دەیباتە سەر تۆڵەت لەرزێنەر لە باندەکانی داعشی تیرۆرست بکەینەوە، پاڵەوانەکانمان لە چالاکییەکی هەواڵگیریدا کۆتاییان بە یاسر ئەلعیساوی، سەرۆکی تاقمی شەڕخواز هێنا کە خۆی ناونابوو جێگری خەلیفە و والی عیراق".

جێگای ئاماژەیە، رۆژی پێنجشەممە 21ی کانونی دووەمی 2021 دوو تەقینەوەی گەورە لە شاری بەغدا روویاندا، لە ئەنجامدا 32 کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 110 کەسیش برینداربوون، داعش لە راگەیەندراوێکدا بەرپرسیارێتی خۆی لە تەقینەوەکە راگەیاند و مستەفا کازمیش رایگەیاند، تۆڵە لە داعش دەکەنەوە.

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان