کوردستانی

روونکردنەوەیەک لەبارەی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی نێوان عەتا سەراوی و مەلا کرێکار

مەودا میدیا - سلێمانی |


 روونکردنەوەیەک لەبارەی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی نێوان عەتا سەراوی و مەلا کرێکار
مەودا میدیا-

ئەندامێکی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە روونکردنەوەیەکدا باس لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی نێوان خۆی و مەلا کرێکار، ئەمیری پێشووی ئەنسارولئیسلام و سەرۆکی رەوتی شاخ دەکات.

عەتا سەراوی، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە روونکردنەوەکەدا دەڵێت "بۆ ئەوانەیی پێیان وایە کە ئەمیرە سەرگەردانەکەیان لە نەرویج و من لە سلێمانی لەجەنابی تۆقییوم، بێ خەربەرن لەوەی کەلایەنی پەیوەندیدار چ لە نەرویچ و چ لە سوید ئاگادار و لە خەتبوون کە بۆ تەلەفونی نۆرماڵی ماڵەکەی تەلەفۆنم کرد و پێشتر بەشێک لەو نامانەی کە برازاکەی بە ناویی جولەیبیب، پەیوەندیی بە بەندەوە کردبوو کە مامی دەتوانێ بەرائەتی خۆیی بسەلمێنێ، دوایی ئاگاداریی و رەزامەندی لایەنی پەیوەندیدار، بەندە ئەو تەلەفۆن بۆ کرد و لە پێنج دەقیقە و نیودا نۆ دانپێدانانی بەزمانی خۆی ئیقرار کرد، بەندەش بەو نەرمییەوە ھەر ئەوەندەم پێویست بوو بۆ دادگایی کردنەکەیی".

باسی لەوەشکردووە "ناوبراو سزایی خۆیی لە دادگایی نەرویج و ئیتاڵیاش وەرگرت، جا بۆخۆتان ئەوەی ھەوادار و توتی ئەو رەوتە سەرلێشێواو و تیرۆریستەیە، بڕۆن ھەر شانازی بەو خۆگیڤکردنەوەی ئەمیرەکەتانەوە بکەن، پێم وایە ئێستا تێگەیشتن بۆ ئەو نەرمییە لەبەندە و ئەو خۆگیڤ کردنەوەو ھەڕەشە و گوڕەشەش لە کرێکار، کە شانازی بە تیرۆریستانی انسار و جندەوە دەکات و ئیقراری ئەمیربوون و کوشتنی پێشمەرگەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکات".

سەراوی ئاماژەی بەوەشکردووە "ناچار دوای سێ ساڵ لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییە کە هاوینی ساڵی 2017 بوو، ئەم راستییەم ئاشکرا کرد، کە نەدەبوو بەم زوانە باسی بکەم، بەڵام لەبەر دڵی دۆست و خۆشەویستان و بۆ تێگەیاندنی ئەوانەی کە شانازی بەو خۆگیڤ کردنەوەی ئەمیرەکەیان دەکەن ئەم بابەتەم ئاشکرا کرد".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە