کوردستانی

رێکخستنەوەی وتاری ھەینی کاردانەوەی جیاوازی مامۆستایانی ئایینی لێدەکەوێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


رێکخستنەوەی وتاری ھەینی کاردانەوەی جیاوازی مامۆستایانی ئایینی لێدەکەوێتەوە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریداوە هەفتانە وتاری هەینی دیاریبکات بۆ وتاربێژانی مزگەوتەکان، جێگری بەرپرسی لقی سلێمانی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستانیش رایدەگەیەنێت دەبێت مامۆستای وتاربێژ ئازادبێت لەوەی کام بابەت هەڵبژێرێت و قسەی لەسەر بکات.

عەتا پێنجوێنی، جێگری بەرپرسی لقی سلێمانی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان بە مەودا میدیا راگەیاند "بابەتی وتاری ئایینی بابەتێکی هەستیارە لە هەموو کۆمەڵگە ئیسلامییەکاندا بە تایبەتی لە کۆمەڵگەی کوردیدا، چەند ساڵێک بەر لە ئێستا کۆنفرانسێک بەڕێوەچوو بە سەرپەرشتی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە رێکخستنەوەی وتاری هەینی".

ئاماژەی بەوەکرد "رێکخستنەوەی وتاری هەینی بە واتای کۆتوبەندکردن نییە بۆ نمونە، دەبێت وتاری هەینی لە سەرجەم مزگەوتەکانی هەرێمی کوردستان یەک جۆربێت و داڕێژراو بێت، بە پێچەوانەوە پێشنیازی ئەوە کراوە بۆ هەر هەفتەیەک چەند تەوەرێک دەستنیشان بکرێت کە قسە لەسەر یەکێک لەو تەوەرانە بکرێت".

باسی لەوەشکرد "دەبێت مامۆستای وتاربێژ ئازادبێت لەوەی کام بابەت هەڵبژێرێت و قسەی لەسەر بکات، هەروەها هەندێک کات لە سنووری مامۆستایەک بابەتێک هەیە کە جیاوازە لە تەوەرە دیارییکراوەکان ئەو مامۆستایە دەتوانێت قسە لەسەر ئەو بابەتە بکات، چونکە مامۆستای وتاربێژ دەبێت ئازاد بێت لە شێوازی دەربڕیندا لە چوارچێوەی وتارەکەیدا".

پێنجوێنی وتی "رەنگە ئەو بابەتەی کە وەزارەتی ئەوقاف دیاری دەکات و پێشنیازی دەکات پێشتر ئەو مامۆستا ئایینییە باسی ئەو بابەتەی کردبێت، خۆ ناکرێت دووبارە قسەی لەسەر بکاتەوە".

مەودا میدیا چەند جارێک پەیوەندیی کرد بە بارزان باران، سەرۆکی بۆردی وتاری هەینی لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەڵام پەیوەندییەکەی بەردەست نەبوو.

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە