کوردستانی
لە رووداوێکی هاتوچۆدا دوو گەنج گیانیان لەدەستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
لە رێگەی نێوان کەلار پەروێزخان بەهۆی رووداوی هاتوچۆوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا کە هەردووکیان تەمەنیان لە خوار 25 ساڵەوەیە.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان لە ڕاگەیەنراوێکدا ئەوەی خستەڕوو "بهیانى ئهمڕۆ لەسەر ڕێی کەلار - مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخان لەسهر ڕاستایی نزیک کامپی ئاوارەکان بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێڵێکی جۆری (bmw) کە بە ئاڕاستەی کەلار هاتووە، دوو کەس گیانیان لە دەست داوە".
بەگوێرەی راگەیەنراوەکەی هاتوچۆی گەرمیان ئەو دوو کەسەی کە گیانیان لەدەستداوە کە لەدایکبووی ساڵی 1996 و 1997 بوون.
ئاماژە بەوەشکراوە "ڕووداوهكه بههۆى وەرگەڕانى ئۆتۆمبێڵێکانهوه بووه، تیمەکانی هاتوچۆ لێکۆڵینەوەیان لە ڕووداوەکەیش دەست پێ کردووە."
ب.م
بیروڕا



