کوردستانی
هەڤاڵ ئەبوبەکر: زیانی راگرتنی خوێندن زیاترە لە زیانی کۆرۆنا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند سەرەتای مانگی شوبات کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای ئۆپەراسیۆنەکانی هەرێمی کوردستان دەکرێت و بڕیار لەبارەی داهاتووی پرۆسەی خوێندنەوە دەدرێت.
هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا ئەوەی خستەڕوو "ئەگەر ڕاگرتنی پرۆسەی خوێندن بەم شێوەیە بەردەوام بێت زیانەکانی زیاتر دەبن لەو زیانەی بەهۆی کۆرۆناوە بەرمانکەوتوون".
سەبارەت بە پرسی لامەرکەزی، ناوبراو ئاماژەی بەوەکرد "ئێمە هەرسێ لایەنە سەرەکییەکەی پێکهێنەری حکومەت لەگەڵ لامەرکەزیداین و ئاساییبوونەوەی دۆخی تەندروستی کوردستان یارمەتیدەر دەبێت بۆ ئەوەی هەنگاوی کردەیی لەو بوارەدا بنێین.
پارێزگاری داواشی لە هەموو کەس و لایەنێک کرد کە لەکاتی هەر بۆنە و مەراسیم و چالاکییەکدا رەچاوی خۆپاریزی بکەن.
ب.م