کوردستانی

ئاسایشی سلێمانی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاسایشی سلێمانی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
مەودا میدیا-

ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکردنی دوو کەسی راگەیاند کە لە گەراجێکدا ئۆتۆمبێلیان دزیبوو و هەڵهاتبوون.

ئاسایشی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی خستەڕوو "دوای ئەوەی لە 22ی كانوونی دووەم، دوو تۆمەتبار هەڵدەستن بە دزینی ئۆتۆمبێلێك لە جۆری جێب لاریدۆ بە پسوڵەی ساختە لە گەراجی كاسۆمۆڵ لەناو بازاڕی سلێمانی، مەفرەزەكانی ئاسایش توانیویانە دوای پێنج ڕۆژ لە 27ی كانوونی دووەم هەردوو تۆمەتبار دەستگیر بكەن".

بەگوێرەی راگەیەنراوەکە "دوو تۆمەتبارەكە ناوییان (ب.ج.ج) و (ج.ج.ع) و لە كاتی لێكۆڵینەوە لەگەڵیان دانییان بە تاوانەكەیاندا ناوە".

روونیشکراوەتەوە "بەپێی ماددەی 443ی یاسای سزادانی عیراقی و بە فەرمانی دادوەر، دەستبەسەرن و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە".

 

Qaiwan
Qaiwan