کوردستانی
لە شاری سلێمانی تەقە لە بارەگای ناوچەی یەکی پارتی کرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
سەر لە بەیانی ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی تەقە لە بارەگای ناوچەی یەکی پارتی دیموکراتی کوردستان کرا تەنها زیانی مادی هەبووە و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
شێخ سەڵاح، بەرپرسی لیژنەی ناوچەی یەکی سلێمانی پارتی دیموکراتی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "سەر لە بەیانی ئەمڕۆ شەممە 30 کانونی دووەمی 2021 کاتژمێر 6:13 خولەک ئۆتۆمبێلێکی لاندگرۆزەر لەو بەری شەقامی بارەگای ناوچەی یەکی سلێمانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە گەڕەکی ئازادی تەقەی لە بارەگاکە کردووە".
ئاماژەی بەوەشکرد "تەقەکان هیچ زیانێكی گیانی نەبووە و تەنها زیانی مادی هەبووە، هەروەها ئەو کەسانەی تەقەیان کردووە سێ کەس بوون و لەکاتی تەقەکردنەکەشدا ڤیدیۆیان کردووە".
لەبارەی ئەوەی ئایا سکاڵایان تۆمارکردووە یاخود نا شێخ سەڵاح وتی "جارێ سکاڵامان تۆمارنەکردووە لەسەر کەس، لێکۆڵینەوە دەکرێت بزانین دەگەیەنە چ ئەنجامێک، ئەوکاتە سەرو خۆمان بڕیار دەدەن چی بکەن".
س.س

بیروڕا