کوردستانی
بزووتنەوەی گۆڕان شوێنی عەدنان عوسمان و هاوڕێکانی پڕدەکاتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
جڤاتى نیشتمانىی بزووتنەوەی گۆڕان لە کۆبوونەوەدایە بەمەبەستی تاوتوێکردنی پرسی پڕکردنەوەی دوو پۆستی خانەی راپەڕاندنی بزووتنەوەکە، سه‌رپه‌رشتیارى ژوورى هه‌ڵبژاردنى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕانیش دەڵێت "تائێستا هیچ که‌سێک به فه‌رمى خۆى کاندید نه‌کردووە بۆ ئەو پۆستانە".
یاسین حەمە عەلی، سه‌رپه‌رشتیارى ژوورى هه‌ڵبژاردنى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان بە مەودا میدیای راگەیاند"کۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى جڤاتى نیشتمانىی بزووتنەوەی گۆڕان بەمەبەستی گفتوگۆکردنە لەبارەی میکانزمى پڕکردنه‌وه‌ى ئه‌و پۆستانە دەکات که ده‌ستیان له خانه‌ى راپه‌راندن کێشاوه‌ته‌وه".
ئاماژەی بەوەشکرد "تائێستا هیچ که‌سێک به فه‌رمى خۆى کاندید نه‌کردووه، بۆیە ئه‌و پرسه ده‌که‌وێته هه‌فته‌ى داهاتوو، هەروەها به‌پێى ده‌ستوور ئه‌وانه‌ى خۆیان کاندید ده‌که‌ن نابێت هیچ پۆستێکى حکومى و ئیداریان هه‌بێت دوو پۆستى ناو بزووتنه‌وه‌ى گۆران رێگه‌ى لێگیراوه".
جێگای ئاماژەیە لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا هەریەک لە عەدنان عوسمان، وتەبێژی بزووتنەوەی گۆڕان و شەماڵ عەبدولوەفا، ئەندامی خانەی راپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕان دەستیان لە کار کێشایەوە.

س.س
بیروڕا