عیراقی
وادەی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران درێژکرایەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەرپرسی لقی هەولێری کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق رایدەگەیەنێت ماوەی پێکهێنانی هاوپەیمانیی حزبەکان و کاندیدان درێژدەکرێتەوە، ئاماژە بەوەشکردووە نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران بۆ ماوەی دوو مانگی دیکە درێژکراوەتەوە.
عەبدولڕەزاق موشیر، بەرپرسی لقی هەولێری کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "وادەی پێکهێنانی هاوپەیمانیی حزبەکان و کاندیدان درێژدەکرێتەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد "نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران بۆ ماوەی دوو مانگی دیکە درێژکراوەتەوە و تاوەکو 31ی ئازاری 2021 بەردەوام دەبێت، هەروەها زیاتر لە 80%ی ئاوارەکان تۆماری بایۆمەترییان بۆ کراوە".
س.س