کوردستانی
بە هۆکارێکی نادیار ئاگر لە ماڵێک دەکەوێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ماڵێک لە گەڕەکی زەراعەی شاری هەولێر ئاگری گرت، وەک وتەبێژی بەرگریی شارستانی هەولێر ئاماژەی پێدەکات لە ماڵەکەدا دایکێک و سێ منداڵ هەبووە بە سەلامەتی رزگارکراون و تەنها تووشی هەناسە توندی بوون.
سەرکەوت کاڕەش، وتەبێژی بەرگریی شارستانی هەولێر بە مەودا میدیای راگەیاند "پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 30ی کانونی دووەمی 2021 کاتژمێر 12:55 خولەک ئاگادار کراینەوە لە رووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە گەڕەکی زەراعەی شاری هەولێر کە ماڵێک ئاگری گرتبوو، راستەوخۆ تیمەکانمان چوونە شوێنی رووداوەکە".
وتەبێژی بەرگریی شارستانی هەولێر وتی "ماڵەکە سێ منداڵی کچ و دایکێکی تێدابووە تەنها بەهۆی ئاگرەکەوە تووشی هەناسە توندی بوون لە ئێستادا لە نەخۆشخانەن تەندروستییان باشە، بەڵام زیانی مادی هەبووە".
لەبارەی هۆکاری روودانی ئاگرەکەوە کاڕەش ئاماژەی بەوەکرد "ئاگرەکە لە ژووری میوانی ماڵەکەوە کەوتووەتەوە، لە ئێستاشدا سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیەن لە چۆنیەتی روودانی ئاگرەکە".
س.س

بیروڕا