کوردستانی

راگەیەنراوێک لە ئاسایشی سلێمانییەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


راگەیەنراوێک لە ئاسایشی سلێمانییەوە
مەودا میدیا-

ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکرردنی چوار کەسی راگەیاند کە لەپەنا کاری حەواڵە و پارەگۆڕینەوەدا "قۆڵی هاوڵاتیانیان بڕیوە و بە نایاسای پارەیان لێ وەرگرتوون".

ئاسایشی سلێمانی راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ئەوەی خستەڕوو "لە درێژەی كارو چالاكیەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی بەمەبەستی پاراستنی سەر و ماڵی هاوڵاتیان و نەهێشتنی هەموو جۆرە تاوانێكی دەستبڕین و پارەخواردن و كاری نایاسایی، هێزەكانمان توانیان شەوی 26 /1/2021 لەشاری سلێمانی ، بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی ( 456 ) لە یاسای سزادانی عێراقی، چوار كەس دەستگیر بكەن".

ئاماژە بەوەشکراوە "دەستگیرکراوەکان بە ناوەكانی تۆمەتبار ( ه ، ع ,م ) تۆمەتبار ( ع ، م ,ع ) تۆمەتبار ( ا ، ع ,م ) تۆمەتبار ( ه، ش , ع ) بوون".

ئەوەش خراوەتەڕوو " پیشەیان كاری حەواڵەو و ئاڵو گۆڕی دراوە لە پاڵ ئەم كارەیان دەستیان داوەتە قۆڵبڕین و كاری هەڵخەڵەتاندن و پارە خواردنی هاوڵاتیان".

ئاماژە بەوەشکراوە "پاش لێكۆڵینەوە لە گەڵیاندا دانیان نا بە تاوانەكەیاندا و لێكۆڵینەوە لە دۆسیەكەیان بەردوامە" .

ب.م

Qaiwan
Qaiwan