عیراقی

ئاسایشی عیراق پلانێکی داعشی پووچەڵکردەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاسایشی عیراق پلانێکی داعشی پووچەڵکردەوە
مەودا میدیا-

دەزگای ئاسایشی عیراق رایگەیاند حەوت کەسیان دەستگیرکردووە کە پلانیان بۆ درووستکردنەوەی شانەی نهێنیی داعش لە موسڵ هەبووە.

دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لە راگەیێندراوێکدا ئەوەی خستەڕوو "پاڵپشت بە زانیاریی هەواڵگریی ورد، لە بارەی جموجۆڵەکانی چەکدارانی داعش لە ناوچە جیاجیاکانی موسڵ، هێزەکانی ئاسایشی نیشتمانی دوای چاودێری و بەدواداچوون ئەو حەوت کەسەیان دەستگیر کردوون".

ئاماژە بەوەشکراوە کە تۆمەتبارەکان بەپێی ماددەی 4ی تیرۆر دەستگیر کراون کە پلانیان داناوە بۆ دروستکردنەوەی شانەیەک تاوەکو لە موسڵ هێرشی تیرۆریستی بکەن"

 "دەستگیرکراوەکان دانیان بەوەدا ناوە کە لە کاتی پرۆسەی کۆنترۆڵکردنەوەی ئەو ناوچانەدا هێرشیان کردووەتە سەر هێزە ئەمنییەکان" لە راگەیەنراوەکەدا ئەوە هاتووە. 

ب.م

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان