کوردستانی

بزوتنەوەی گۆڕان نەیتوانی بڕیار لەبارەی پۆستە بەتاڵەکانیەوە بدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


بزوتنەوەی گۆڕان نەیتوانی بڕیار لەبارەی پۆستە بەتاڵەکانیەوە بدات
مەودا میدیا-

جڤاتی نیشتمانیی بزوتنەوەی گۆڕان کۆبوویەوە و ئەگەرچی بڕیاربوو لە کۆبوونەوەکەدا ئەو پۆستانە پڕبکاتەوە کە بەهۆی دەستلەکارکێشانەوەی هەڵسوڕاوانی بزوتنەوەکە بەتاڵ بووبوون، بەڵام نەیتوانی بڕیار لەبارەیانەوە بدات.

 دلێر عەبدولخالق رێکخەری ژووری رۆژنامەوانیی بزوتنەوەی گۆڕان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند "لە داهاتویەکى نزیکدا پۆست و بەرپرسیارێتییەکان لە خانە و ئۆرگانەکانى دیکەى گۆڕان پڕدەکەینەوە".

ئەمە لە کاتێکدایە کە هەرسێ ئەندامی خانەی راپەراندنی بزوتنەوەکە، جەلال جەوهەر، شەماڵ عەبدولوەفا و عەدنان عوسمان دەستیان لە پۆستەکانیان کێشاوەتەوە.

سەبارەت بە گفتوگۆکانی نیوان هەرێم و بەغدا، ناوبراو وتی "وەک بزوتنەوە گۆڕان هەڵوێستمان نەگۆڕە و لەگەڵ رێککەوتنى هەرێم و بەغداین بەشێوەک مافە دەستورییەکانى هەرێم پارێزراو بێت و پێویستیشە هەرێمى کوردستان بۆ ئەگەرى دووەم کە رێکنەکەوتنە، خۆى ئامادە بکات".

ب.م

Qaiwan
Qaiwan