کوردستانی
پێدانی مووچە بە ئەنجومەنی دادوەری راگیرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
مووچەی ئەنجومەنی دادوەری بەهۆی بوونی کێشەیەکەوە دواکەوت و دیار نییە کەی مووچەیان پێ دەدرێت.
ماڵپەڕی "PUKmedia "ی زمانحاڵی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان لە زاری سەرچاوەیەکەوە بڵاوکردەوە "به‌هۆی ئه‌وه‌ی دوو مانگه چه‌ند دادوه‌رێك خانه‌نشین بوون و ده‌ست له پۆسته‌كانیان هه‌ڵناگرن، مووچه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری دواده‌كه‌وێت".
ئاماژە بەوەشکراوە "له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی بڕیاربوو رۆژی چوار شه‌ممه‌ی رابردوو مووچه‌ی ئه‌نجومه‌نه‌كه دابه‌شبكرێت، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌و كێشه‌یه‌وه تائێستا مووچه‌ی مانگی یه‌ك دابه‌شنه‌كراوه‌و كاته‌كه‌شی دیارنیه".
لە کاتی دابەشکردنی مووچەی مانگی رابردووش‌دا پیدانی مووچە بە دادوەران پێنج رۆژ دواکەوت.