کوردستانی

لەسەر کورد، داوای 14 ساڵ زیندانی بۆ کوڕەکەی عەزیز نەسین دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەسەر کورد، داوای 14 ساڵ زیندانی بۆ کوڕەکەی عەزیز نەسین دەکرێت
مەودا میدیا-

سەرەڕای ئەوەی دادگا بڕیاری داخستنی کەیسەکەی داون، بەڵام دووبارە داواکاری گشتی داوا دەکات کوڕەکەی عەزیز نەسین کە لەگەڵ دوو هاوڕێی رۆژنامەنوسیدا کاریان لە رۆژنامەیەکی کوردییدا کردووە لە تورکیا، سزای 14 ساڵ زیندانی بەسەردا بسەپێنرێت.

میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە کە داواکاری گشتی ئەو وڵاتە، داوایکردووە سزای 14 ساڵ زیندانی بەسەر ئەحمەد عەزیز نەسیندا بسەپێنرێت لەبەرئەوەی لە رۆژنامەی "ئوێزگویر گویندەم"ی زمناحاڵی کوردانی باکوری کوردستان و تورکیا، تەنها رۆژێک سەرنوسەر بووە.

ئەحمەد عەزیز نەسین، ئێرۆل ئوێندەر و شەبنم کۆرور فنجانجی لە ساڵی 2016ەدا وەکو پشتیوانییەک بۆ رۆژنامەکە بەشێوەی رەمزی یەکی رۆژێک بوونە سەرنوسەری.

دوای ئەوە داواکاری گشتی سكاڵای یاسایی لەسەر تۆمارکردن بە تۆمەتی ئەوەی "پشتیوانی تیرۆر"یان کردووە، بەڵام دادگا کەیسەکەی داخست و سزای رۆژنامەنوسەکانی نەدا.

ئێستا دووبارە داواکاری گشتی داوای لە دادگا کردووەتەوە کە ئەحمەد عەزیز نەسین بە 14 ساڵ زیندانی سزا بدات بەهەمان تۆمەتی پێشوو.

ب.م

Qaiwan
Qaiwan